سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى پشتگيريیە سه‌ربازى و سياسيیە ئه‌ڵمانيا بۆ ‏هه‌رێمى كوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزیرى بەرگریی ئەڵمانیا کۆبوونەوە. سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى ئاواره‌ و ‏په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان، دۆخى شه‌نگال و ئێزدييان" تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (هەشتى/ئادار/2023) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، پێشوازى له‌ خاتوو ئەنالینا بێربۆک، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا كرد.‏

لە کۆبوونەوەیەکەدا، کە شێخ جه‌عفەر شێخ مستەفا، جێگرى سەرۆک ئامادەى بوو،‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، "‏سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى سه‌ربازى و مرۆيى و سياسيى ئه‌ڵمانياى بۆ عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستان" كرد، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ "هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر هێشتا ‏به‌رده‌وامن، بۆيه‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به‌ به‌رده‌واميى پشتگيريى ‏ئه‌ڵمانيا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه‌.‏"

ئەنالینا بێربۆک ڕایگەیاند، ئه‌ڵمانيا به‌ بايه‌خه‌وه‌ "له‌ ‏په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئارامى و سه‌قامگيريى ‏سياسى و ئابوورييان ده‌ڕوانێت" هەروەها ئاماژه‌ى به‌ گرنگيى "جێبه‌جێكردنى ‏ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ‏ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال كرد كه‌ ده‌بێته‌ هۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و ‏ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌."‏

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانى هەولێر-بەغدا تاوتوێکرد، هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، ئاماژەى بە "به‌ هه‌بوونى كه‌شێكى ئه‌رێنيى گفتوگۆى نێوان ‏هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ "هه‌ماهه‌نگيى ‏پته‌وى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش كرد.‏"

هەروەها نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى ئه‌ڵمانياى كرد "بۆ پشتگيرى و هاوكاريكردنى ئێزدييان و ‏ناساندنى كۆمه‌ڵكوژييان به‌ جينۆسايد له‌ په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا.‏"

په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى ئاواره‌ و ‏په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان، دۆخى شه‌نگال و ئێزدييان به‌گشتى و چه‌ند ‏پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش،‎ ‎ته‌وه‌ريێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین