دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى و یەکێتى کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى کوردستان، سبەى پارتى و یەکێتى لەسەر هەموارکردنەوەى یاساى هەڵبژاردن لە هەولێر کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (حەوتى/ئادار/2023) زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، بە رووداوى ڕاگەیاند، سبەى چوارشەممە هەردوو دەزگاى هەڵبژاردنى یەکێتى و پارتى لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە.

سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى ئاشکراى دەکات، کۆبوونەوەکەى بەیانى بۆ درێژەدانە بە رێکەوتن لەسەر هەموواری یاسای هەڵبژاردن بە هەموو وردەکارییەکانییەوە.

هەفتەى ڕابردوو، هەردوو دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى و یەکێتى کۆبوونەوە، دواتر لە ڕاگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە، تێیدا ئاماژەیان بەوەکرد، لەسەر زۆربەى خاڵەکانى تایبەت بە هەڵبژاردنی کوردستان ڕێککەوتوون.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین