پرسى خاوەنداریەتى؛ چارەنووسى یەکێتى بەرەوکوێ دەبات؟
نوچەنێت:
لاهوور شێخ جەنگى، دواى ماوەیەکى زۆر بێ دەنگى، دوێنێ چوارشەممە (22)ى شوبات دوو پەیامى لە ڕۆژێکدا ئاراستەى سەرکردایەتى و ئەندامان و لایەنگرایى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان کرد، تێیدا دەڵێت، "ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه له‌مڕۆ به‌دواوه ده‌سه‌ڵاته یاسایی و په‌یڕه‌وییه‌كانی خۆم وه‌ك هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ به‌كارده‌هێنم"، دەشڵێت، ئەگەر هەڤاڵانى بۆ کارى پێکەوەیى ئامادە نەبن، بە ناوى یەکێتى کاربکات "ناچار" دەبن بە جیا و لەژێر ناوی یەکێتی چالاکى سیاسى بکەن.
بافڵ حەکیم، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی بافڵ تاڵەبانی، (21/2/2023) ڕایگەیاند، لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بڕیاری کۆتایی لەبارەی سکاڵایەکی پێشووی لاهوور شێخ جەنگییەوە لە بەرژەوەندیی بافڵ تاڵەبانی دراوە و دەڵێت، "بڕیارەکەی ئەمڕۆ پەسەندی بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کردووە و بڕیارەکە بەو شێوەیەی هەموو ئەو رێکارانەی کراون لە دانانی سەرۆک بافڵ وەکو سەرۆکی یەکێتی و گۆڕانکارییەکانی پەیڕەو و ریكکارەکانی دیکە یاسایین."
بەڵام بڵابوونەوەى دوو نووسراوى دادگاى لێکۆڵێنەوەى ئاسایشى هەولێر لە (1-2 و 20-2)ـى (20023) کە تێیدا وەڵامی نووسراوێکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەداتەوە و دەڵێت، "لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە"، کاردانەوەى بەدواى خۆیدا هێنا و کێشە ناوخۆییەکانى یەکێتى گەیاندە قۆناغێکى ئەمەش، بەتایبەت بە یانى دوێنێ چوارشەممە (22/شوبات/2023) لە نووسراوێکدا بە ژمارە (16) کە ئاراستەى ئەندامانى سەرکردایەتیى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانى کردووە، لەمەودوا دەسەڵاتەکانى هاوسەرۆکى یەکێتى بەکاردەهێنێت.
لە بەشێکى نووسراوەکەدا هاتووە، "به‌پێی مادده‌ی 60 له بڕگه‌ی دووی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی، پارێزه‌ری په‌یڕه‌و و پرۆگرام و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه له‌مڕۆ به‌دواوه ده‌سه‌ڵاته یاسایی و په‌یڕه‌وییه‌كانی خۆم وه‌ك هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ به‌كارده‌هێنم".
نووسراوەکە دەڵێت، "له‌پێناو پاراستنی شكۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ماوه‌ی ساڵ و نیوێك هه‌میشه به‌دوای چاره‌سه‌ری مه‌ده‌نی و یاساییدا گه‌ڕاوم بۆ رێگرتن له پێشێلكارییه‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزبه‌كه‌م و به‌فیڕۆنه‌چوونی خوێنی زیاتر له 25 هه‌زار شه‌هیدی یه‌كێتی و رێزگرتن له خه‌بات و تێكۆشانی هه‌موو تێكۆشه‌ران و ریگریكردن له بڕیاری تاكڕه‌وی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌سته‌جه‌معی. به‌نده دانم به‌خۆمدا گرت، به بەرچاوی هه‌مووشتانه‌وه په‌یڕه‌وی په‌سه‌ندكراوی حیزبه‌كه‌مان پێشێلكرا و ده‌شزانم بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئێمه و هه‌ڤاڵه‌كانی تری سه‌ركردایه‌تی هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته ئه‌نجامنه‌دراوه و به رێكارێكی ناشه‌رعی و ناپه‌یڕه‌وی و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌ن بڕیاردراوه ".
هەروەها ئێوارەى (22/شوبات/2023) لاهور شێخ جەنگى، پەیامێکى ڤیدیۆیى هەشت خولەکى بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوەکرد، لەماوەى ڕابردوو چەندین هەڤاڵێکى ئەویان تیرۆر کردووە، گووتی، "سەرباری ئەوەی بە نایاسایی و دوور لە هەموو عورفێکی حیزبی مامەڵەمان لەگەڵدا کرا، بەڵام ئێمە تەنیا لە خەمی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتمان بووین، دوور لە بەرژەوەندیی شەخسی و حیزبی، لەپێناو زیاتر تێکنەچوونی دۆخەکە هەر دانمان بەخۆماندا گرت".
لە بەشێکى پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا لاهوور شێخ جەنگى هۆشدارى لە جیابوونەوە دەدات، و دەڵێت، "دوای ساڵ و نیوێک لە پشوودرێژی، سەرەنجام بە بڕیاری دادگا هەموو مافە سیاسییەکانمان بۆ گەڕایەوە، کە بە شەرعیەتی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بە دەنگی ئەندامان و کادری دڵسۆزی یەکێتی بەدەستمان هێنابوون، بۆیە لەمڕۆوە وەک هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەستدەکەینەوە بە چالاکییە سیاسییەکانمان" گووتیشى، "خۆ ئەگەر هەڤاڵانمان ئامادەنەبوون بۆ کاری پێکەوەیی، ئەوا ناچاردەبین بە جیا و لەژێر ناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پشتبەست بە یاسا و لە چوارچێوەی پەیڕەوی ناوخۆدا، درێژە بە خەبات و چالاکییە سیاسییەکانمان بدەین، کە من و هەڤاڵەکانم هیوا بەوە ناخوازین، چونکە هەمووتان دەزانن ئەوە خزمەت بە هیچ لایەک ناکات".
ئەوەشى روونیکردەوە، "خۆ ئەگەر عینادیی سیاسی هەڵبژێرن دەبێت باش بزانن کە سندووقەکانی دەنگدان دەریدەخەن کێ گەل پەسەند و کێش خەڵکی بێ هیوا کردووە، هەڵبژاردن یەکلاکەرەوە دەبێت کێ خاوەنی سەنگی راستەقینەیە لەناو حزب و جەماوەردا."
گوڕینى بەرپرسانی دەزگای زانیاری و دژەتیرۆرى سلێمانى لە لە (8-7-2021) لەلایەن بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی ئەوکاتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کاردانەوەى و نیگەرانى لاهوور شێخ جەنگى لێکەوتەوە، تا ڕۆژى (15-7-2021) کێشەکانى نێوان هاوسەرۆکى یەکێتى فراوانتر بوو و مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبڕیارێک سەرجەم دەسەڵاتەکانی هاوسەرۆکى لە لاهوور شێخ جەنگی وەرگرتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment