کۆمیسیۆن هۆشدارى لە بارەى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

شێروان زرار، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لایەنە سیاسییەکانیان ئاگادار کردۆتەوە، کۆمیسیۆن بۆ ئامادەکارییەکانى هەڵبژاردن شەش مانگى پێویستە.

ئەمڕۆ سێشەممە (21/شوبات/2023) شێروان زرار، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی رایگەیاند، ئەگەر لایەنە سیاسییەکان تاوەکو مانگی ئایار رێکنەکەون، ئەستەمە بتوانرێت ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت.

شێروان زرار ئاماژە بەوەدەکات، کاراکردنەوەی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانی پێویستە بۆ متمانەدان بە کۆمیسیۆن.

وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان دووپاتى دەکاتەوە، پێشتر لایەنە سیاسییەکانیان ئاگادار کردووەتەوە، بۆ ئامادەکاریی هەڵبژاردن شەش مانگیان پێویستە بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەى هەڵبژاردنەکان بەپێى گرفت.

 بە هۆى ناکۆکییە سیاسییەکان و گرژییەکانى نێوان پارتى و یەکێتى تاوەکو ئێستا هیچ ڕێککەتنێک بۆ دیارکردنى وادەى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان دیارى نەکراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین