کەشناسى هەرێم: ئەمشەو بەفر و باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، بارینى بەفر و باران لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (چوارى/شوبات/2023) وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، "ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو باران بارین لە ناوچەکانی باکوری خۆرئاوا دەست پێدەکات لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاد دەکات و زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، هەروەها بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویەکان وە ئەگەری هەیە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک بگرێتەوە."

سەبارەت کەشوهەواى سبەى یەکشەممە، کەشناسى هەرێم پێشبینى دەکات، "ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچەشاخاویەکان."

هاوكات بەهۆى هاتنى شەپۆلێکى بەفر و باران بۆ هەرێمى کوردستان، پلەکانى گەرما بە شێوەیەکى بەرچاو دادەبەزێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین