شەپۆلێکى ترى بەفر و باران ڕوو لە هەرێمى کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "باران بارین لەسەر ناوچەکەمان تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت و بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (دووى/شوبات/2023) وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن بڵاوى کردەوە، تا ئێوارە بارینى بەفر و باران بەردەوام دەبێت، "لە شەو درەنگدا دابارین بە گشتی لەسەر ناوچەکەمان کۆتایی دێت."

هاوکات وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن، پێشنوەڕۆى ئەمڕۆ لە ڕاگەیێندراوێکدا دووپاتى کردەوە،  "کاریگەرى ئەو شەپۆڵەى ڕووى لە ناوچەکەمان کردوە لە ئەمڕۆدا لە کاتەکانى ئێوارەدا کۆتایى دێت، رۆژى هەینى ئاسمانى هەرێم بە گشتى نیمچە هەورە لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لەسەر ناوچە شاخاوییە سنووریەکان."

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیێندراوەکەى دەڵێت، "رۆژى شەممە کاریگەرى شەپۆڵێکى ترى باران بارین و بەفر بارین روو لە ناوچەکەمان دەکاتەوە "

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین