سەرۆكى هەرێمى كوردستان پەيامێكى بڵاوكردەوە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكى هەرێمى كوردستان لە ساڵيادى كارەساتى يەكى شوبات پەيامێكى بڵاوكردەوە تێيدا دەڵێت،" سڵاو له‌ گیانی پاکیان و ‌خانه‌واده‌ سه‌ربه‌رزه‌کانیان."

ئەمڕۆ چوارشەممە (یەكى/شوبات/ 2023) سەرۆك نێیچیرڤان بارزانى لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تویتەر پەیامێكى بڵاوكردەوە تێیدا دەڵێت، "به‌ شکۆوه‌ یادی شه‌هیدانی یه‌کی شوبات ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ بێ جیاوازی بوونه‌ قوربانیی ده‌ستی تیرۆر."

سەرۆكى هەرێمى كوردستان لە بەشێكى ترى پەيامەكەى دەڵێت، "سڵاو له‌ گیانی پاکیان و ‌خانه‌واده‌ سه‌ربه‌رزه‌کانیان."

هەر لە پەیامەكەى سەرۆك نێچیرڤان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "با به‌ یه‌کڕیزی، ته‌بایی و یه‌کترقبووڵکردن، خه‌ون و ئامانجی شه‌هیدان به‌دی بهێنین و هه‌موومان پێکه‌وه‌ خزمه‌تی کوردستان بکه‌ین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین