نێچیرڤان بارزانى و عوسمان ئەلغانمى: دەبێ هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى شەنگال خێرا بکرێ کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ چوارشەممە (2021/3/24) نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە عوسمان ئەلغانمى وەزیرى ناوخۆى عێراق کرد و هەردوولا جەختیان لە جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى شەنگال کردەوە.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى ناوخۆى عێراق لەدیدارەکەدا گفتوگۆیان لەسەر "خۆپیشاندانەکانى ئەم دواییەى چەند پارێزگایەکى عێراق و مەترسى سەرهەڵدانەوەى تیرۆریان کرد". هەروەها تاوتوێى پرسى " هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدراڵى عێراق بۆ ئاساییکردنەوەى دۆخى شەنگال كرا."

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەیەتیى هەرێمى کوردستان، نێچیرڤان بارزانى و عوسمان ئەلغانمى باسیان لە "جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى شەنگال لەگەڵ خێراکردنى هەنگاوەکانی بە هاریکارى و هەماهەنگیى لایەنە پەیوەندارەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدراڵى عێراق کردەوە." هەرەها "پرسى هاریکاریى هاوبەش و هەماهەنگیى نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەى مەترسیەکانى داعش"، تەوەرێکى ترى دیدارەکەیان بوو. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین