وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن: شەپۆلێکى بەفر و باران هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی
وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەناوچە شاخاوویەکان بۆ هەوری تەواو دەبێت .سبەى شەپۆلێکى بارینى بەفر و باران هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینى (27/کانوونى دووەم/2023) وەزارەتى گواستنەوە و گەیاند بڵاویکردەوە، سبەى شەممە "ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەل دابارینی نمە بارانی کەم کەم وە هەروەها بەفر لە ناوچەشاخاوییەکان سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەست پێ دەکات."

بەپێى پێشبینییەکانى وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن ئەم شەپۆلی دابارینە "زۆربەی ناوچەی جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، وە لەکاتەکانی درەنگانی شەو کاریگەری دابارین زیاتر دەبێ."

پیشتر کەشناسى هەرێم ڕاگەیاند، کاریگەریى ئەو شەپۆلى بەفر و بارانە تاوەکو چوارشەممەى داهاتوو بەردەوام دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین