پارێزگارى بانكى ناوەندى لە پۆستەكەى دوورخرايەوە
نوچەنێت
محەمەد شەياع سوودانى، سەرۆك وەزيرانى عێراق بە بڕيارێك مستەفا غالب موخیف، پارێزگارى بانكى ناوەندى لە پۆستەكەى دوورخستەوە، عەلى موحسين عەلاقى بەوەكالەت بۆ ئەو پۆستە دانا.
ئەمڕۆ دووشەممە (23/كانوونى دووەم/2023) ماڵپەڕى (بەغدا تودەى) بڵاويكردەوە سەرۆك وەزيرانى عێراق بە بڕيارێك پارێزگارى بانكى ناوەندى لە پۆستەكەى دوورخستەوە و عەلى موحسين عەلاقى لە شوێنەكەى داناوە.
سەرچاوەيەكى حكومى رايگەياندووە، لادانى مستەفا غالب لە پۆستەكەى لەسەر داواى خۆى. هەروەها سەرۆك وەزيران سالم جەواد بەڕێوەبەرى بانكى عێراقى بۆ كاروبارى بازرگانى خانەنيشين كرد، وەزيران بيلال حەمدانى بۆ ئەو پۆستە راسپاردووە.
ئەم گۆڕانکارییە لە کاتێکدایە، ماوەى مانگێك زیاترە، دراوى عێراق بەهاكەى بەرانبەر دۆلارى ئەمەریكى لەدەستداوە، حكومەتى عێراقیش لە دوو رۆژى رابردوو بۆ رێگرى لە زیاتر دابەزینى نرخى دراوى عێراقى چەند رێكارێكى گرتۆتەبەر.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment