چاوشئۆغڵو: هاوسه‌نگى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و يۆنان تێكچووە تورکیە

نوچەنێت

مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، "هاوسه‌نگى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و يۆنان ده‌ستى به‌ تێكچوون كردووه‌ و ئه‌مه‌ريكا پێشتر خاوه‌نى سياسه‌تێكى هاوسه‌نگ بوو، پێويسته‌ ئه‌مه‌ريكا وه‌كو هاوپه‌يمانييه‌ك گرينگى هاوسه‌نگييه‌ى نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ بدات..

دووشه‌ممه‌ (16/كانوونى دووه‌م/2023) ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وه‌، مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، له‌ كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى له‌گه‌ڵ بيسێرا توركۆڤيچ، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى بۆسنه‌ و هێرزگۆڤينیا، رايگه‌ياند، "ماوه‌يه‌كه‌ هاوسه‌نگى په‌يوه‌نديه‌كانى نێوان قوبڕسی توركی و قوبرسى يۆنان ده‌ستى به‌تێكچوون كردووه‌ گرژى له‌ نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ له‌ زياد بوونه‌، پێشتر ئه‌مه‌ريكا خاوه‌نى سياسيه‌كى هاوسه‌نگ بووه‌ له‌م ناوچانه‌ گرينگ نييه‌ كێ چ چه‌كێك ده‌فرۆشێت له‌لاى ئێمه‌ ئه‌مه‌ گرينگه‌ كه‌ چ هه‌نگاوێك ده‌نێنن، پێويسته‌ له‌مه‌و دوا‌ ئه‌مه‌ريكا گرينگى به‌ هاوسه‌نگيه‌كانى نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ بدات." 

هه‌روه‌ها وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا سه‌باره‌ت به‌ كڕينى فرۆكه‌ى (ئێف 16) له‌ ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، "وه‌زاره‌تى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا له‌ رێگه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ به‌ شێوه‌يه‌كى نافه‌رمى كۆنگرێسى بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ئاگاداركردۆته‌وه‌، سه‌رۆكى ليژنه‌ى يه‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ ڕاپۆرت بە چوار ئه‌ندامى باڵاى كۆنگرێس دەكات، له‌پاش ئه‌م هه‌نگاوه‌ ئه‌گه‌ر له‌لايان ئه‌وانه‌وه‌ ناره‌زاى نه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌يه‌ ئه‌وكات ده‌بێته‌ پرۆسه‌يه‌كى فه‌رمى له‌ هه‌موو لايه‌نه‌كان ڕێككه‌وتن كراوه‌ له‌گه‌ڵ ئيداره‌كه‌.

لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، "به‌ڵام زۆر گرينگه‌ ئەوەیە ئيداره‌كه‌ ڕه‌چاوى ئه‌وه‌ بكات ئه‌م پرۆسه‌يه‌ ته‌نيا بۆ توركيا نا به‌ڵكو بۆ ناتۆش گرينگه‌، ئه‌و كات ئه‌گه‌ر له‌كاتى به‌ڕێوه‌بردنى پرۆسه‌كه‌ كاره‌كان به‌ دياريكراوى بمێنێته‌وه‌ بۆ ئێمه‌ هيچ كێشه‌يه‌ك دروست نابێت. ئێمه‌ نامانه‌وێت فرۆكه‌ى (ئێف 16) به‌ مه‌رج له‌ ئه‌مه‌ريكا بكڕين." 

بەشێكی ناكۆكی سەرەكی نێوان و یۆنان توركیا پەیوەستە بە كێشەی قوبرس، كە لە ساڵی (1974) ئەو كێشەیە تا ئێستا بەردەوامە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین