مەسرور بارزانى بەشدارى کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس دەکات
نوچەنێت:
شاندێکى باڵاى هەرێمى کوردستان، بە سەرۆکایەتیى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس لە سویسرا دەکەن و ئەمڕۆ کۆڕبەندەکە دەست بە کارەکانى دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە (16/کانوونى دووەم/2023) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەشدارى لە کۆڕبەندپى داڤۆس دەکات و وا بڕیارە ژمارەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک و نوێنەرانى وڵاتان ئەنجام بدات.
بۆ ئەمساڵ لە کۆڕبەندیى داڤۆس زیاتر لە (2500) سەرۆک وەزیران و وەزیرانى وڵاتان بەشدارى تێدا دەکەن، کۆڕبەندەکە لەژێر ناونیشانی "هەماهەنگی لە جیهانێکی پەرتەوازەدا" بەڕێوەدەچێت، تاوەکو (20)ـى کانوونى دووەم بەردەوام دەبێت.
وا بڕیارە لە کۆڕبەندەکەدا، سەرکردەى وڵاتان چەند کێشە و قەیرانە جیهانییەکان تاوتوێ بکەن، لەوانە برەودان بە پەیوەندییەکانى نێوان وڵاتان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment