سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە سەید عەممار و بنه‌ماڵه‌ی ئەلحەکیم دەکات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بە بۆنەی كۆچی هاوسەری شەهیدی میحراب ئایەتوللا ئەلعوزما سەید محەمەد باقر ئەلحەکیم، پرسە و سەرەخۆشی لە سەید ئەلحەکیم و بنەماڵەی بەڕێزی ئەلحەکیم کرد.

ئەمڕۆ هەینی (13/كانوونی دووەم/ 2023) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەممار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی ئەلحیکمەی نیشتمانی، بە بۆنەی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو هاوسەری شەهیدی میحراب ئایەتوللا ئەلعوزما سەید محەمەد باقر ئەلحەکیم، پرسە و سەرەخۆشی لە عەمار ئەلحەکیم و بنەماڵەی ئەلحەکیم کرد و هاوسۆزی و هاودەردی لەگەڵیاندا دەربڕی.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، هیوای خواست یەزدانی مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

لای خۆیەوە، عەممار ئەلحەکیم سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەی بەڕێزی ئەلحەکیمی بۆ پەیوەندی و هاوبەشیی بەڕێزیان لە خەم و پرسەکەیاندا، بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپات کردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین