توركیا: مانگی ئاداری ئەمساڵ نەوت بەرهەم دەهێنین تورکیە

نوچەنێت

مەلیح خان پەلكین، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای نەوتی توركی رایگەیاند، "هەموو هەوڵێكمان خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی ئەو گازەی لە ساڵی (2020) دۆزیمانەوە لە مانگی ئاداری ئەمساڵ ئامادەبێت بۆ بەكارهێنان."

ئەمڕۆ چوارشەممە (11/كانوونی دووەم/ 2023) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە بەڕیوەبەری كۆمپانیای نەوتی توركی رایگەیاند، "هیچ دواكەوتنێك لە كارو پلانە بڕیارلێدراوەكانی پێشوو نییە، لە قۆناغی كۆتاییهاتنی كارەكان نزیك دەبینەوە، ئێستاش تاقیكردنەوە لەسەر كارەكانی پەیوەست بە بەگەڕخستن دەكەین." 

بەگوێرەی قسەكانی مەلیح خان لەو چەند ساڵانەی رابردوو كۆمپانیای نەوتی توركی لەبواری بەرهەمێنان و دۆزینەوەی یەدەگی نوێی نەوتی خام سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە.

سەبارەت بە دەستپێكردنی بەرهەمێنانی نەوت لە كێڵەگەی ئەسما جویك لە شێرناخی نزیك چیای گابار بەڕێوەبەری كۆمپانیای نەوت رایگەیاند، "كارەكان تائێستا بەرەوامن لە چەند كێڵگەیەكی نوێ لەناوچەكانی نزیك شێرناخ، ئێمەش ئامانجی نوێمان لە گەڕان بەودوای نەوت لە چیای گابار هەیە، بەتایبەت توركیا لەو وڵاتانەیە نەوتی خام و گازی سروشتی هاوردە دەكات. "

توركیا تا ئێستا نزیكەی (10%)ی نەوت لەناوخۆی دابین دەكات، كەمتر لە (1%) گازی سروشتی هەیە، بەقسەی ئەو بەڕێوەبەر ئەوەش كورتهێنانێكی روونە لەو كەرتە، گەورەترین كورتهێنانە لە گازی سرووشتی."

كۆمپانیاكە داوای لە كۆمپانی نەوتی وڵاتانی مالیزیا و بەرازیل  كردووە بۆ ئەوەی كاری هاوبەش بكەن.

لە چەند ساڵی رابردوو توركیا لە چەندین ناوچەی وڵاتەكەی و ئاوەكانی دەریای رەش دەستی بەگەڕان بەدوای گازی سروشتی كردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین