شەپۆلێکى بەفر و باران هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، هاوکات لەگەڵ دابرینى بەردەوام، بەفر لەسەر زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (هەشتى/کانوونى دووەم/2023) کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، "بارانبارین لەسەر ناوچە جیاجیاکان بەشێوەى نمە باران بەردەوامى دەبێت .سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى هەڵەبجە ئاستى دابارینى زیاترە، هەروەها لە ئەنجامى هاتنى بارستە هەوایەکى سارد شەپۆڵێکى بەفر بارین زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە تا کاتەکانى شەو درەنگ بەفر بارینى پچڕ پچڕ دەبێت."

سەبارەت کەشەوهەواى سبەى دووشەممە، "ئاسمان هەورى دەبێت هەندێ کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک ئەگەرى نمە بارانى دەبێت، لەگەڵ بەفر بارین لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان."

ئاماژە بەوەشدەکات، "لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە ئاستى دابارین زیاترە، لە ئێوارەى رۆژى دووشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتاى دێت."

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین