سەرۆک بارزانى بە بۆنەى جەژنى یارانى قەوڵتاس پەیامێکى بڵاوکردەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (حەوتى/کانوونى دووەم/2023) سەرۆک مەسعود بارزانى پەیامێکى بەبۆنەى جەژنى یارانى قەوڵتاس بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "هیوادارم خوشک و برا کاکەییەکان و هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان هەمیشە بۆنە و جەژنەكانیان لە سایەی ئاسوودەیی و دوور لە ناخۆشی بکەنەوە."
دەقى پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی جەژنی یارانی قەوڵتاس:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی (یارانی قەوڵتاس)ـی كاكەییەكان پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كاكەیی لە كوردستان و هەموو جیهان دەكەم.
هیوادارم خوشک و برا کاکەییەکان و هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان هەمیشە بۆنە و جەژنەكانیان لە سایەی ئاسوودەیی و ئارامی و دوور لە ناخۆشی و نەهامەتیدا بکەنەوە.
لەو بۆنەیەدا جەخت لە فەرهەنگی ئاشتیخوازی و پێکەوەژیانی گەلی کوردستان دەکەینەوە.
بمێنن لە خێر و خۆشیدا.
مسعود بارزانی
7ی کانوونی دووەمی 2023
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment