وەزارەتى پێشمەرگە: ڕۆژى دووشەممە مووچەى لیواکانى پیادە دابەش دەکرێ کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژى دووشەممە مووچەى لیواکانى پیادە دابەش دەکرێت، دەشڵێت، " بەهۆی هاتنی جەژنی سەری ساڵی زایینی دابەش کردنی مووچە"کانیان دواکەوت.

ئەمڕۆ شەممە (حەوتى/کانوونى دووەم/2023) وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، " بەهۆی هاتنی جەژنی سەری ساڵی زایینی و کریسمس و رۆژەکانی پشووی ئەم بۆنەیە، دابەش کردنی مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دواکەوت، بەڵام لە رۆژی 9ی 1 دەست دەکرێت بە دابەش کردنی مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى پێشمەرگەدا هاتووەت، "موچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لە بودجەی بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دابین دەکرێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین