کەشناسى هەرێم: بەفر و باران دەبارێ و پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى گشتى کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، لە هەرێمى کوردستان باران دەبارێت و سبەى لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

ئەمڕۆ شەممە (حەوتى/کانوونى دووەم/2023)  کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیا جیا، لە کاتەکانی شەودا لە پارێزگای دهۆک و دەوروبەری ئەگەری دروسبوونی تەمێکی سووک هەیە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت."

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى یەکشەممە ئاماژە بەوە دەکات، "ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیا جیا، لە پارێزگای دهۆک و دەوروبەری ئاسمان هەوری تەواو دەبێت هەندێکجار بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان بەفرێکی کەم دەبارێت."

بەپێى پێشبینى کەشناسى هەرێم، پلەکانى گەرما بە شێوەیەى بەرچاو لە چەند ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان دادەبەزێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین