کەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ و سبەى بارینى باران بەردەوام دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسى هەرێمى کوردستان، پێشبینى دەکات، ئەو شەپۆلە بارانبارینەى هەرێمى کوردستانى گرتۆتەوە، ئەمڕۆ و سبەش بەردەوامى دەبێت.

ئەمڕۆ هەینى (شەشى/کانوونى دووەم/20223) گەشناسى گشتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمە باران بەشێوەی پچڕ پچڕ لە هەندێک کات و ناوچەی جیاواز دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە."

سەبارەت کەشوهەواى سبەى شەممە دەڵێت، "بە شێوەیەکی گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما ڕوو لە نزم بونەوە دەکەن، باران بارین لە زۆربەی ناوچە جیاجیاکان دەبێت زۆرترین ڕێژەی دابارین لە سنووری ئیدارەی ڕاپەرین و ئیدارەی سۆران دەبێت. هەروه‌ها بەفر بارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان دەبێت."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین