بارینى بەفر لە حاجى ئۆمەران ئاستەنگى هاتووچۆ دروست دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

شەپۆلێکى بەفربارین سنوورى حاجى ئۆمەران دەگرێتەوە، بە هۆیەوە کێشەى هاتووچۆى بۆ ئۆتۆمبێلى ئاسایی و بارهەڵگر دروست دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (پێنجى/کانوونى دووەم/2023) بە هۆى ئەو شەپۆڵى بەفر و بارانەى هەرێمى کوردستانى گرتۆتەوە، کە بەپێى پێشبینى کەشناسى هەرێم، ماوەى دوو ڕۆژ دەخایەنێت، ئاستەنگى هاتووچۆ لە سنوورى حاجى ئۆمەران دروست بووە.

بەپێى هەواڵێکى کوردستان 24 لە شەوى ڕابردووە تاوەکو ئێستا لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران پێنج سانتیمەتر بەفر باریوە.

بە هۆى دابەزینى پلەکانى گەرما بە شێوەیەکى بەرچاو، لە سنوورى حاجى ئۆمەران ڕێگاکەى کردۆتە بەستەڵەک، ئەمەیش ئاستەنگى هاتووچۆى دروستکردووە، لە ئێسادا تیمەکانی بەفر راماڵین بۆ نەهێشتنی کاریگەری بەستەڵەک و ئاساییکردنەوەی هاتووچۆ سەرقاڵی بڵاوکردنەوی خوێن بەدرێژایی رێگەکە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین