د. ئەشواق جاف: هیچ کێشەک نییە لەگەڵ یەکێتى بە گفتوگۆ چارەسەر نەبێت
چنار خۆشناو ـ تایبەت بە نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (چوارى/کانوونی دووەم/2023) د. ئەشواق جاف یاریدەدەرى بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی بەغداى پارتی دیموکراتی کوردستان تایبەت بە نوچەنێت ڕایگەیاند، "لە دوا کۆنگرەى (14) پارتى کۆمەڵێک بریارى دا، بە ئامانجى بە هێزکردنى پارتى، چونکە لەم قۆناغەدا ناوچەکە گۆڕانکارى زۆر خێراى بەخۆوە دەبینێ."
د. ئەشواق جاف باس لەوەشدەکات، "بە بڕیارى سەرۆک بارزانى، دەبێ پارتى پەیوەندییەکانى لەگەڵ لایەنە کوردستانى و عێراقییەکان بە هێز بێت، سەبارەت بە ناکۆکییەکانمان لەگەڵ یەکێتى، داوامان کردووە کە کێشەکان ئەگەر هەشبێت بە کۆبوونەوە و دانانی بەڵگە لەسەر مێزی گفتوگۆ داوامان لە برایانی یەکێتی کردووە، کە دابنیشین و بزانینن گلییەکان چین، تا بەیەکەوە ئەگەر کێشەیەک هەبێت چارەسەری بکەین، بۆیە دووبارە تەئیکد لەسەر ئەوە دەکەینەوە ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێین هیچ کێشەیەک نییە کە چارەسەری نەبێت."
سەبارەت بە ئامانجى کردنەوەى مەکتەبى ڕێکخستنى بەغداى پارتى، کە د. فوئاد حوسێن وەک بەرپرسى ئەو مەکتەبە دیاریکراوە، یاریدەدەرى بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە بەغدا دەڵێت، "جگە لە بەهێزکردنى پارتى، ئامانجمان ئەوەیە ڕێکخستنى پارتى لە ناوەڕاست و خوارووى عێراق بەهێز بکەین."
بەرپرسى لقى (5)ـى پارتى لە بەغدا لە بارەى کۆبوونەوەى چاوەڕوانکراوى پارتى و یەکێتى، باسى لەو دەکات کە ئەوان ئامادەن وەک پارتى، هەرکاتێک یەکێتى ئامادەبوون، کۆبوونەکە ئەنجام دەدەن، ئەو پێیشوایە، "مەرج نییە کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان تەنها بۆ چارەسەرکردنى کێشەیەک بێت، هەندێ جار بۆ دروستکردنى دیدگایەکى هاوبەش بەرامبەر دەکرێ کۆببنەوە، بۆ نموونە پرسەکانى نێوان هەولێر و بەغدا."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment