کەشناسى هەرێم: شەپۆلێکى بارینى بەفر و باران ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى هەرێمى کوردستان، شەپۆلێکى باران بارین ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و ئەم شەپۆڵەش تا ڕۆژى پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (چوارى/کانوونى دووەم/2023) کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ شەپۆڵێکى باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات لەگەڵ هاتنى بارستە هەوایەکى سارد ,کاریگەرى ئەم شەپۆڵە تا رۆژى پێنج شەممە بەردەوام دەبێت."

 بەپێى پێشبنییەکانى کەشناسى هەرێم، باران لە شارەکانى هەرێمى کوردستان لە دواى نێوەڕۆى ئەمڕۆوە دەستپێدەکات، لە کاتەکانى شەو بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى پێنجشەممە، "ئاسمان هەور دەبێت بە گشتى، لە هەندێ ناوچەى کوردستان باران دەبارێت و لەسەر لوتکەى شاخەکان بەفر دەباریت، کاریگەرى ئەم شەپۆلە سبەى پێنج شەممە لە دواى نیوەڕۆ کۆتاى دێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین