ئەمەريكا دژى ئاساييكردنەوەى پەيوەندى توركيا و سووريايە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

نێد پرايس، گوتەبێژى كۆشكى سپى رايگەياند، "ئێمە پاڵپشتى هيچ بەهێزكردنەوەيەكى پەيوەندى وڵاتان لەگەڵ حكومەتى سووريا ناكەين."

ئەمڕۆ چوارشەممە (چوارى/كانوونى دووەم/2023) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە گوتەبێژى كۆشكى سپى لە وەڵامى پرسيارى رۆژنامەنووسان سەبارەت بە ئاساييكردنەوەى پەيوەندى نێوان توركيا و سووريا رايگەياند، "ئێمە پاڵپشتى بەهێزكردنەوەى هيچ پەيوەندييەك ناكەين بۆ گێرانەوەى پێگە بۆ بەشار ئەسەدێكى ديكتاتۆرى دڕەندە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى گوتى، "ئێمە هانى ئەو وڵاتانە دەدەين بە وردى چاو بە تۆمارى مافەكانى مرۆڤ بخشێنەوە كە لە ماوەى (12) ساڵى رابردوو لەسەر دەستى حكومەتى سووريا چ تاوانێك دژ بە گەلى سووريا تۆماركراوە، تەنانەت رێگرى لە گەياندنى هاوكارييە مرۆييەكانيش دەكرد بۆ رزگاركردنى ژيانى ئەو كەسانەى كە لە دەرەوەى دەسەڵاتى خۆى پێويستى پێيانە."

پرايس ئاماژەى بەوەش كرد، "واشنتن بۆ هەموو هاوبەش و هاوپەيمانەكانى روونيكردۆتەوە كە ئێستا بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكان لەگەڵ حكومەتى سووريا كاتێكى گونجاو نييە."

لە كۆتايى ساڵى رابردوو بۆ يەكەمجار وەزيرى بەرگرى توركيا و سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى لە مۆسكۆ لەگەڵ وەزيرى دەرەوەى سووريا و رووسيا كۆبوونەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین