پۆلیسى سلێمانى: لە ڕووداوەکەى دوێنێ دەستدرێژى کراوەتە سەر سێ کچ هەواڵ

نوچەنێت:

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکراى دەکات، دواى پەلاماردانى کچێک لە گەڕەکى هوانەى پارێزگاى سلێمانى دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و دەشڵێت، "تا ئێستا (16) کەس دەستگیرکراون."

ئەمڕۆ شەممە (31/کانوونى یەکەم/2022) سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، "لەسەر پەلاماردانى کچێکى (17) ساڵان، تاوەک ئێستا (16) کەس دەستگیرکراون، کە سەرجەمیان خەڵکى شارى سلێمانین."

سەرکەوت ئەحمەد، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکدا باسى لەوەکرد، "ئەو کەسانەى هێرشیان کردۆتە سەر ئەو کچە خۆیان ڤیدیۆیان بڵاوکردۆتەوە و لە کاتى دەستگیرکردنیان چەقۆ و ساتوور و بۆکس خەنجەریان پێبووە، سەرجەمیان دانیان بە تاوانەکەدا ناوە."

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گوتیشى، "یه‌ك كچ نییه‌ كه‌ ده‌چێته‌ شوێنه‌كه‌ و له‌ گرته‌ ڤیدیۆكه‌دا سێ كچ ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام ده‌ستدرێژكردنه‌ سه‌ر یه‌ك كچان ده‌رده‌كه‌وێت و کچەکە خەڵی سلێمانییە، خه‌ڵك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ هه‌ر شوێنێكدا تاوانێك روبدات روبه‌ڕوی دادگایان ده‌كه‌ینه‌وه‌".

ئێوارەى دوێنێ هەینى، لە ناوچەى هوانەى پارێزگاى سلێمانى، لە چەند گرتەیەکى ڤیدیۆییدا دەردەکەوێ بە دەیان گەنج هێرش دەکەنە سەر کچێک، ئەمەیش کاردانەوەى گەورەى لە سۆشیال میدیا لێکەوتەوە و ئەمڕۆ چەندین کەس لەسەر ئەو دۆسیەى دەستگیرکران.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین