ركابەرەكانی ئەردۆغان پەنا بۆ دوو كاندید دەبەن
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
بڕیارە لەسەرەتای ساڵی داهاتوو پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان دەستبكەن بە چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ یەكخستنیان كۆتایی بە ناكۆكییەكان بهێنن، ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی ئاییندە ئاشكرای كرد، “دوو یاداشت لەنێوان سەركردەكانی شەش پارتەكە واژۆ دەكرێت، ئەگەریش هەیە لەگەڕی یەكەمی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی توركیا دوو كاندید بۆ سەرۆكایەتی دیاری بكەن، ئەوەش بۆ رێگرییە لە زیادبوونی ناكۆكییەكانی پارتی ئییە و پارتی گەلی كۆماری."
ئەحمەد داود ئۆغلۆ لە دیدارێكی كەناڵی خەبەر تورك رایگەیاند، "سەركردەكانی مێزە شەش كەسیەكە لە هەفتەی داهاتوو كۆدەبنەوە، بۆ ئەوەی لەسەر دوو یاداشت رێكبكەون، یاداشتی یەكەم، نەخشەرێگەی گواستنەوەیە، كە ماوەی شەش مانگ یا پێنج ساڵ دەخایەنێت، هیچ بەربەستێك لەبەردەم ئەوەدا نییە، یاداشتی دووەم، پەیوەستە بە بەرنامەی ئەو حكومەتەی لە ئەگەری سەركەوتنی ئەو شەش پارتە دروستی دەكەن."
سەرۆكی پارتی ئایندە دانی ئاماژە بە ناكۆكییەكانی شەش پارتەكە دەكات و دەڵێت، "لە ژیاندا ئەو ناكۆكیانە سرووشتین، سیاسەت هونەری چارەسەكردنی كێشەكانە، هەندێك ناكۆكی پەیوەستە بە پاشخان و پێشبینی بنەما كۆمەڵاتییەكانی ئەو شەش پارتە، كە ئایا گوڵ بچنینەوە یاخود دڕك؟... پێویستە پارێزگاری لە دەستكەوتەكانی ئێستامان بكەین ئەو قۆناغەی بڕیومانە لەدەستی نەدەین."
ئۆغلۆ لە بەشێكی تری قسەكانی ئاماژەی بە كاندیدی هاوبەش كرد، "كە بڕیارە لەكۆتایی مانگی داهاتوو، یاخود سەرەتای مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو دیاری بكرێت، دەمانەوێت سەرەتا لەسەر بەرنامە و راگەیاندنی هەردوو یاداشتی یەكەم رێككەوین، پاشان لەسەر كاندیدی سەرۆكایەتی رێككەوین، هەر شەش پارتەكە خواستی ئەوەی هەیە سەرۆك پارتەكەی خۆی كاندید بكات."
لە بەشێكی تری قسەكانی دەڵێت، "مێزە شەش كەسیەكە بەرهەمی هەوڵی هەموو لایەكە، نەك تەنیا بەرهەمی كلیچدار و ئەكشنار، بە هەموولایەك توانیمان هیوایەك بۆ كۆمەڵگە دروست بكەینەوە، هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە ئەو دەستكەوتە لەدەست بدات."
سەبارەت بە دادگاییكردنی ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی ئایندە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "ئەو بڕیارە نایاساییە، ئەردۆغان لەپشت ئەو بڕیارەیە"
سەبارەت بە دیاریكردنی كاندێكی هاوبەش ئۆغلۆ دەڵێت، "ئەجێندای مێزە هاوبەشەكە بریتییە لە كاندیدێكی هاوبەش، نەك چەند كاندیدێك، ئەگەریش هەیە چەند كاندیدێك دیاری بكەین، بەڵام ئەوە بەباش نازانین، ئەگەر حكومەت بنەمای یارییەكانی گۆڕی ئێمە سەیری هەموو ئەگەرەكان دەكەین، بەڵام ئامانجی ئێمەش یەك كاندیدی هاوبەشە."
ئۆغلۆ لە بەشێكی تری قسەكانی دەڵێت، "ئەگەر سەیری پاشخانی یارییەكانی ئەردۆغان بكەین بۆی هەیە مێزە شەش كەسیەكە دوو كاندیدی هەبێت، بەڵام پلانی سەرەكیمان یەك كاندیدییە."
سەبارەت بە پێگەی پارتەكەشی لە پەرلەمانی داهاتوو سەرۆكی پارتی ئایندە دەڵێت، "ئەگەر سەركەوتین ئەوان بەشێك دەبن لەو حكومەتەی مێزە شەش كەسیەكە دروستی دەهێنن."
سەبارەت بە هەمواری دەستووری توركیا لە پرسی باڵابۆشی و پارێزگاری خێزان، ئۆغلۆ دەڵێت، "ئەردۆغان هەوڵدەدات ئەو بابەتە بۆ راپری بگوازێتەوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەكان بكات بە سێ دەستەواژەی (سەرۆكایەتی و پەرلەمانی و راپرسی)، یاخود دەیەوێت دوو مانگ یا سێ مانگ پێشتر راپرسییەك بكات بۆ ئەوەی بیكات بە سەركەوتنی خۆی."
كۆبوونەوەی نێوان ئەكشنار و ئۆغلۆ
ئێوارەی سێشەممە هەر دوو سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری و ئیی پارت كۆبوونەوەیەكی لەناكاویان ئەنجام دا، ئەوەش چەند رۆژێك دوای ئەو قەیرانەی نێوانیان بوو، بەهۆی بڕیاری دادگای توركیا دژ بە ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ دروست بوو.
موحەرەم سەریكایا، نووسەری تورك لە راپۆرتێكدا ئاماژە بەوە دەكات، ئەكشنار و ئۆغلۆ دوای دوو كاتژمێر و نیو كۆبوونەوە لەسەر دوو پرسە گەیشتنە رێككەوتن.
هەردوو سەرۆك رێككەوتن لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان و بەرەوامی تاكۆكی لەسەر ئەو مێزە و دووبارەكردنەوەی ئەو كێشانەی قەیران لەنێوانیان دروست دەكات.
هەردوو سەرۆك جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە زۆر بە هەستیاری مامەڵە دەكەن بۆ ئەوەی كارتە براوەكانی ئەو مێزە رادەستی ئەوانە نەكەن كە دەیانەوێت ئەو مێزە هەڵوەشێننەوە.
ئەكشنار نیگەرانییەكانی خۆی بە كلیچدار راگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی پارتەكەی دۆسیەی دادگایی ئیمامئۆغلۆ و چوونی بۆ ئیستەنبۆڵ بە كاروباری ناوخۆیی حزب ناوبرد بوو.
ئەو نووسەرە ئاماژە بەوە دەكات، هەردوو سەركردە هەنگاوێك نانێن كە ببێتە كۆتاییهاتنی ئەو مێزە كە هەوڵێكیان زۆریان بۆ بوونیادنانی سەرفكردووە.
هەر لەو كۆبوونەوەیە كلیچدار ئۆغلۆ ئامادیی خۆی دەربڕیووە بۆ بەردەوامیدان بەو مێزە بە پێویستی دەزانێت بایەخی تەواوی پێبدرێت.
بڕیارییشە هەردوو سەركردە خۆیان لە لێدوان لە كاندیدی سەرۆكایەتی بپارێزن، بەڵام لەوانەشە لەكۆبوونەوەی داهاتوو لە پێنجی كانوونی دووەم گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە بكرێت، ئەوەش لە كاتێدایە داود ئۆغلۆ باس لە ئەگەری دوو كاندید دەكات، كلیچدار ئۆغلۆش لە لێدوانەكانی بە ئاڕاستەی ئەوە ئەگەری زیاتر لە كاندیدێك هەیە، بەڵام سەرچاوەكانی جەهەپە و ئیی پارت زیاتر لە كاندیدێك بە باش نازانن.
هەر پارتێك ببێتە هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی ئۆپۆزسیۆن دەنگدەران سزای دەدەن
فەهمی كۆرۆ، پسپۆڕی تورك باس لەوە دەكات، "لەو نزیكانە شەش پارتەكە هەڵوناوەشێتەوە، ئەو دیدارەی نێوان ئەكشنار و كلیچدارئۆغلۆ لەناوكاو بوو، ئەو كۆبوونەوە كۆتایی بەوە هێنا ئەو ئەو دوو سەكردە لێدوانی دژ بە یەك بدەن، هەروەك رێككەوتنی جەهەپە و ئیی پارت كارێكی قوورسە، ئەو پارتە لەسەر هەندێك پرسی سەرەكی ناكۆكن بەتایبەت پرسی كاندیدی هاوبەش."
ئەو نووسەر توركە كۆتایی ئۆپۆزسیۆن بەدوور دەزانێت، چونكە ئەو پارتەی ببێتە هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی ئۆپۆزسیۆن دەنگدەران سزای دەدەن، بەڵكو پێویستە لەسەری لە رێگەی دیاریكردنی كاندیدی هاوبەش لە جەهەپە جگە لە كلیچدار ئۆغلۆ بگەنە چارەسەر.
فەهمی كۆرۆ پرسیار دەكات، چەندین جار كلیچدار جەختی لەسەر خۆكاندیدكردن كردۆتەوە، بەڵام ئایا ئۆغلۆ ڤیتۆ لەسەر ئیمامئۆغلۆ یا مەنسوور یاڤاش هەڵدەگرێت، ئەگەر باس لە چارەسەری مامناوەند بكرێت كە كاندیدێك جگە لە كلچیدار هەبێت، ئەوە دەگەینێت ئەگەر هەیە داوا لە ئەكشنار بكرێت ناوێك لە جەهەپە جگلە سەرۆكی شارەوانی و ئەنقەرە پێشنیار بكات.
سەرچاوە: عەرەبی 21
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment