توركیا گرتنى 40  تیرۆریستى بیانى راده‌گه‌ینێت هەواڵ

نوچه‌نێت

ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى توركیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و بۆرسه‌ 40 كه‌سى بیانیان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ سه‌ربه‌ رێكخراوى تیرۆریستى داعشن و هه‌ندێكیان هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى سوورى و عێراقى و ئازه‌ربایجانن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29/ كانوونى یه‌كه‌م/2022 ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركی ئاشكراى كردووه‌، هێزه‌كانى توركیا 40 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ بیانین و سه‌ربه‌ رێكخراوى تیرۆریستى داعشن. له‌وانه‌ 16 كه‌س له‌ ویلایه‌تى بۆرسه‌ گیراون، كه‌ ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى و ئازه‌ربایجان و سووریان هه‌ڵگرتووه‌. 24 كه‌سى تریش له‌ ئه‌نقه‌ره‌ گیراون، به‌ڵام ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌وان ئاشكرا نه‌كراوه‌.

ئه‌مه‌ دووه‌م جاره‌ له‌م مانگه‌دا توركیا گرتنى تیرۆریستانى داعش رابگه‌ینێت و پێشتریش رایگه‌یاند، هه‌شت كه‌سى بیانى ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ سه‌ر به‌ داعشن و یه‌كێكیان به‌رپرسیارێتى له‌ناو رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ هه‌یه‌.

به‌هۆى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى سووریا و هاوسنوورى له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ توركیا، ژماره‌یه‌كى زۆر  تیرۆریستانى داعش روویان له‌ توركیا كردووه‌. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین