نێتفلێكس: دراما توركییەكان خواست لەسەر سەردانی بۆ توركیا بەرز دەكەنەوە
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
نێتفلێكس راپرسییەكی لەسەر خواست لەسەر دراما توركیەكان بڵاوكردەوە، بەگوێرەی ئەو راپرسیە ئەو كەسانەی سەیری دراما و فلیمە توركییەكان دەكات دەخوازن سەردانی ئەم وڵاتە بكەن، كە بەشێك لەو كەسانە لە وڵاتانی ئیمارات و سعوودیە و چەند وڵاتێكی تری جیهان.
راپرسیەكە لە چەند وڵاتێكی جیاواز ئەنجامدراوە، پرسیار لەو كەسانەكراوە كە لە رێگەی نێتفلێكسەوە سەیری دراما توركییەكان دەكەن، پرسیاریان لەسەر سەردانی و فێربوونی زمانی توركی لێكراوە، بەراورد بە پێشوو ئەو كەسانەی دەیانەوێت سەردانی توركیا بكەن (2.6) ئەوەندەی پێشوو زیادی كردووە، هەروەها ئەوانەی خواستیان لەسەر فێربوونی زمانی توركی (4.6) ئەوەندەی زیادی كردووە.
بەگوێرەی ئەو داتایەی كۆمپانیای نێتفلێكس بڵاویكردەوە، لەو راپرسیە (13) هەزار كەس لە سعوودیە و ئیمارات و سعوودیە و ئیمارات و ئەمەریكا و ئەڵمانیا و بەرازیل و ئیسپانیا چیلی بەشداریان كردووە. لێكۆڵینەوەكە ئاشكرای كردووە ئەو كەسانەی لە نێتفلێكس سەیری دراما توكییەكان دەكەن و بەشدار نین لەو تۆڕە (1.5) ئەوەندەی پێشوو زیادی كردووە.
داتاكان ئاماژە بەوەش دەكەن بایەخدان بە كلتوور و خواردنی توركی بەرێژەی لە (29%) لای ئەو كەسانەی سەیر دەكەن بەراورد بەوانەی سەیرناكەن بەرز بۆتەوە، هەروەها رێژەی بایەخدان بە مێژووی توركیا لە (27%) و بایەخ بە ئەدەبی توركی (22%) زیادی كردووە.
توركیا یەكێك لەو وڵاتە دیارانەیە لە هەموو جیهان گەشتیار بۆخۆی رادەكێشێ، كە لە وڵاتانی عەرەبی و كەنداو بەتایبەت تا دەگات بە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقیا و ئەوروپا.
چەند شارێكی توركیا پێگەیەكی دیاری لە كەرتی گەشتیاری، لە ئامارێك كە عەلی یەكلی كایا بڵاویكردۆتەوە، زۆرترین سعوودیە سەردانی ئیستەنبۆڵیان كردووە، هەروەها ئیستەنبۆڵ چوارەم ناوەندە لە جیهان دوای هەڵگرتنی رێكارەكانی گەشتكردن و ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەكانی سعوودیە توركیا زۆرترین خەڵكی سعوودیە سەردانی ئەو شارەیان كردووە.
نێتفلێكس تا ساڵی (2018) ژمارەیەك بەرهەمە توركیەكانی وەك ئۆتۆغڵ و یونس ئیمڕە و بەهازچی و ئیزیل و چەند درامایەكی تر برەوەی زۆری لەسەر ئەو توڕە هەبوو.
لەم ساڵەوە ئەو تۆڕە دەستی بە بەرهەمهێنانی زینجریەكی تركرد بەناوی (موحافیز) كە یەكەم بەرهەم بوو، باس لە چیرۆكی سەركێشییەكانی هاكان دەكات.
لەدوای ئەو هەنگاوی لە (2019) هەنگاویكی فراونتری گرتەبەر لەگەڵ ئەستێرە بەناوبانگەكانی درما لە توركیا گرێبەستی كرد، بۆ بەرەهمێنانی درامی (عیشقی قەدەغەكراو) كە لە عەرەبی بە فاتیمە بەناوبانگ بوو.
ئەو درامایە لە نێتفلێكس بڵاوكرایەوە پێشوازییەكی زۆری لێكرا، دوای چوار رۆژ بووە یەكێك لەو دراما توركیانەی زۆرترین بینەریان هەبوو.
دواتریش نێتفلێكس لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی بڵاوی كردەوە درامای عەتییە لە ریزی یەكەم بوو لە (10) دراما توركییەكە.
سەرچاوە: خەلیج جەدید
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment