نرخی دۆلار بەرانبەر دینار جێگیر دەبێتەوە

نوچەنێت

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی و ئابووری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری عێراق بەرەو جێگیربوونەوەیە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (28/كانوونی یەكەم/ 2022) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویكردەوە راوێژكاری دارایی و ئابووری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی توانایەكی گەورەی یەدەگی دارایی هەیە، بەڵام بەهۆی لێدوانە جیاوازەكان وایكردووە دۆخی دۆلار بەرانبەر دراوی عێراق بەو جۆرەی لێ بێت."

لە بەشێكی تری قسەكانی مەزهەر محەمەد ئاماژە بەوە دەكات، "دەمانەوێت هەموو لایەك دڵنیا بکەینەوە لەگەڵ زیادبوونی شەفافیەتی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن ناوەندی بازرگانییەوە بڵاودەكرێتەوە، نرخی دۆلار بە فەرمی بۆ (146) هەزار دینار بەرانبەر (100) دۆلاری ئەمەریكی دەگەڕێتەوە".

بە گوێرەی قسەكانی ئەو راوێژكارەی سەرۆك وەزیران، بازاڕی دارایی عێراق دووبارە بە ئاراستەی دروست سەرقاڵی خۆرێكخستنەوەیە، بەجۆرێك ئابووری حكومی قوورسایی رێكخستنی دۆخی ئابووری و پێوەرە سەرەكییە سەقامگیری ئابووری بەدەستدەهێنێتەوە، بۆیە پێویستە ئەو دەنگوگۆیانەی باس لە نرخی دۆلار دەكەن پشتگوێ بخرێن.

پێشتریش محەمەد شەیاع سوودانی داوای لە بانكی ناوەندی عێراق كرد، هەنگاوەكانی فرۆشتنی دراوی بیانی بە نرخی رەسمی دەستپێ بكەنەوە، ئەوەش بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارە بەرانبەر دراوی عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین