سەرۆک بارزانى: پێویستە هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەردەوام بێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى و کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور جەخت لە "پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نیوان کۆریای باشوور و هەرێمی کوردستان" دەکەنەوە.

ڕۆژی سێشەممە (20/کانوونی یەکەمی/2022) لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە چۆ کیچۆنگ کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور کرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، "لە دیدارەکەدا کونسوڵی کۆریای باشوور پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی هەبوو لە پاراستنی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان و فرەلایەنی و ڕاشیگەیاند کە ئەو فرەییە جوانی و هێز و دەوڵەمەندیی داوەتە کوردستان و هەروەها ئەو هاوسەنگییەی لەناو پێکهاتەکاندا هەیە بووەتە هۆی سەقامگیری."

کونسوڵی کۆریای باشوور "پێزانینیشی بۆ ڕۆڵی پێشمەرگە لە شکاندنی داعش هەبوو". هاوکات سەرۆک بارزانی جەختی "لە پاراستنی فرەیی ئایینی و نەتەوەیی و پێکەوەژیانی برایانەی پێکهاتەکان و گەرەنتیکردنی سەقامگیری و ئاسایش کردەوە."

هەروەها سەرۆک بارزانی ئەوەشی دووپات کردەوە "کە پێویستە هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەردەوام بێت چونکە هەڕەشەیە بۆسەر هەموو ناوچەکە و پێکهاتەکانی."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین