ئەردۆغان داواى كۆبوونەوە لەگەڵ رووسيا و سووريا دەكات

نوچەنێت

رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا لێدوانێكيدا تيشكى خستنە سەر چەند پرسێك، سەبارەت بە پەيوەندييەكانى وڵاتەكەى لەگەڵ سووريا رايگەياند، "داوام لە ڤلاديمێر پۆتين كردووە كۆبوونەوەى سێقۆڵى سەرۆكى توركيا و رووسيا و سووريا بەڕێوەبچێت."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (15/كانوونى يەكەم/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە سەرۆك كۆمارى توركيا بە رۆژنامەنووسانى راگەياند، "داوام لە سەرۆكى رووسيا كردووە كۆبوونەوەى سێقۆڵى سەرۆكانى رووسيا و توركيا و سووريا بەڕێوەبچێت، ئەو پێشنيارە بە ئەرێنى وەڵامدراوەتەوە."

ئەردۆغان لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "دەمانەوێت هەنگاوێكى سێقۆڵى توركيا و رووسيا و سووريا بنێين، بۆيە سەرەتا پێويستە دەزگا هەواڵگرييەكان كۆبنەوە، پاشان وەزيرانى بەرگرى، پاشان وەزيرانى دەرەوە."

سەبارەت بە بيرە نەوتەكانى سووريا كە ژێر دەستى هێزەكانى هاوپەيمانانە سەرۆكى توركيا گوتى، "ئەوان نەوتەكە بەدەسەڵات دەفرۆشنەوە، ئەو هێزانە كێن دەيفرۆشن، ئێمە تا ئێستا ئاراممان گرتووە، بەڵام ئاراممان نەماوە."

دەربارەى گواستنەوەى گازى توركمانستان بەڕێگەى توركيا بۆ ئەوروپا سەرۆكى توركيا ئاشكراى كرد، لە سەرەتاى ساڵى داهاتوو سەرۆكى توركمانتستان سەردانى وڵاتەكەمان دەكات، ئەو كاتە خاڵى كۆتايى ئەم بابەتە ديارى دەكەين.

لە بەشێكى ترى قسەكانيشى گوتى، "لەو نزيكانە وەزيرانى وەز لە توركيا و ئازەربيجان و توركمانستان گفتوگۆ لەسەر وەردەكارييەكانى گواستنەوەى گاز بۆ ئەوروپا دەكەن، رێنمايم بە وەزيرى وزە داوە لەماوەى مانگ]ك ئەو كارە تەواو بێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین