ئێران: لەماوەی کەمتر لە سێ مانگ ٥٨ رۆژنامەنووس دەستبەسەر کراون
نوچەنێت
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان دەستگیرکردنی لانیکەم ٥٨ رۆژنامەنووسی لە کاتی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی "ژن ژیان ئازادی" راگەیاند و داوای لە حکومەتی ئێران کرد "رووماڵی ناڕەزایەتییە نیشتمانییەکان نەکاتە بیانوو بۆ سەرکوتکردنی میدیاکان".
ڕۆژی سێشەممە ١٣-١٢-٢٠٢٢ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسان لە راپۆرتێکدا، باس لەوە کراوە کە لە سەرەتای ناڕەزایەتییەکانی ١٧-ی سێپتەمبەرەوە تا ئێستا زیاتر لە ٥٧ رۆژنامەنووس دەستگیر کراون و تەنیا ٣٠ رۆژنامەنووسیان بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کراون.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە لانیکەم پێنج رۆژنامەنووسی دیکە لە زیندانەکانی ئێراندا تەنانەت پێش دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکان، حوکمەکانیان بەسەر دەبەن.
ئەنتۆنی بلانگەر، ئەمینداری گشتی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکەین کە رووماڵی ناڕەزایەتییە نیشتمانییەکان نەکەنە بیانوو بۆ سەرکوتکردنی میدیاکان. "هەموو هاوڵاتییەک لە ئێران مافی خۆیەتی بزانێت چی روودەدات".
بلانگەر هەروەها نیگەرانی خۆی لە دۆخی رۆژنامەنووسانی زیندانیکراو دەربڕی و جارێکی دیکە داوای ئازادکردنی دەستبەجێی هەموو ئەو ڕۆژنامەنووس و میدیاکارانەی کرد کە "بە نادادپەروەرانە لە ئێران بەهۆی ئەنجامدانی کارەکانیانەوە دەستبەسەر کراون".
پێشتریش لێژنەی بەدواداچوون بۆ دۆخی ڕۆژنامەنووسانی دەستبەسەرکراو کە لە کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی پارێزگای تاران پێکهێنرابوو، بەردەوامی دەستبەسەرکردن و زیندانیکردنی لانیکەم ٣٥ رۆژنامەنووسی ڕاگەیاندبوو.
تا ئێستا هیچ ئامارێکی وورد لەبارەی کۆی ئەو کەسانەی لەکاتی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکاندا دەستگیرکراون نییە، بەڵام هەندێک سەرچاوە باسیان لە دەستگیرکردنی نزیکەی ٢٠ هەزار کەس کردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment