شەپۆلێکى بارانبارین شارەکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

کەشناسى هەرێم پێشبینى دەکات، ئەمڕۆ لەناوچە شاخاوییەکانى سنوورى هەلێر بەفر و باران ببارێت، لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە باران ببارێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (14/کانوونى یەکەم/2022) پێشبینییەکانى ئەمڕۆى کەشوهەواى ڕاگەیاند و دەڵێت، لە پارێزگای هەولێر ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێ کات لە هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نمە بارانی پچر پچر دەبێت، وە لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان بارینی بەفرێکی کەم دەبێت.

سەبارەت بە رەوشى کەشوهەواى پارێزگاکانى دیکە، کەشناسى هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، پارێزگای سلێمانی، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارینی کەم لە هەندێ ناوچە. لە پارێزگای دهۆک، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ئەگەری نمە باران لە هەندێ ناوچەی شاخاوی هەیە.

سەبارەت بە کەشوهەواى پارێزگاى هەڵەبجە و کەرکوو دەڵێت، لە هەڵەبجە ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت ئەگەری نمە بارانی کەم لەسەر بەشێک لەناوچە شاخاوییەکان، لەپارێزگای کرکوکیش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت وهەندێ کات هەوری تەواو دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین