مەحموود محەمەد: سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان چەترى کۆکەرەوەى لایەنەکانە کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکراى دەکات، شاندێکى پارتى سبەى لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبێتەوە و دەشڵێت: ئامادەین لەگەڵ یەکێتى کۆببینەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (13/کانوونى یەکەم/2022) مەحموود محەممەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، سبەى پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و سبەى یەکەم کۆبوونەوەى لەگەڵ یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستان دەبێت.

سەبارەت دەستپێکردنەوەى گفتوگۆکانى نێوان پارتى و یەکێتى، مەحموود محەمەد ئاماژە بەوەدەکات، گرژییەکان ئاسایی بۆتەوە و گوتیشى، یەکێتى نامەیەکى ئاراستەى ئێمە کردووە، و ئێمەش نامەیەکیمان ئاراستەى یەکێتى کردووە، بەڵام نابێت لە راگەیاندنەکانەوە ئێمە گفتوگۆ لەگەڵ یەکدی بکەین.

 وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و دانیشتن لەگەڵ یەکێتی بە چارەسەر ناودەبات و ئاماژە بەوەش دەدات کە لە وەڵامی نامەیەکدا کە بۆ یەکێتیان ناردووە ئێمە ئامادەن بۆ کۆبوونەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین