کەشناسى هەرێم: بەفر و باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەشى پێشبنییەکانى کەشناسیرهەرێمى کوردستان ڕایدەگەنیێنێت، لەناوەڕاستى ئەم هەفتەیە کەشوهەواى هەرێمى کوردستان گۆڕانکارى بەسەردا و شەپۆلێکى بارانبارین ناوچەکەکەمان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (11/کانوونى یەکەم/2022) کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، "ڕۆژى سێشەممە هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریى ڕەوشێکى ناسەقامگیریى کەشوهەوا کە بۆ ماوەى سێ ڕۆژ بەردەوامى دەبێت".

کەشناسى هەرێم پێشبینى دەکات، "لە بەرەبەیانى ڕۆژى سێشەممە کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، بارانبارین بە شێوەى نمە باران لە ناوچەى جیا جیا دەستپێدەکات، لەگەڵ باران بارین بارستە هەوایەکى ساردیش ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، ئاستى باران مامناوەند دەبێت و هەروەها لەگەڵ باران بارین لە سەر لووتکەی شاخە بەرزەکان بەفریش دەبارێت."

هەروەها دەشڵێت، "کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکەمان بەشێوەى نمە باران و بارانى مامناوەند دەبێت بە گشتى و کاریگەرى ئەم شەپۆلە ڕۆژى پێنج شەممە کۆتاى دێت. "

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین