عەرەبى هاوردە لە سنوورى کەرکووک دوو جووتیارى کورد بریندار دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

لە چەند گوندێکى سنوورى پارێزگاى کەرکووک شەڕ لە نێوان جووتیارانى کورد و عەرەبى هاوردە دروست بێت، بەو هۆیەوە دوو جووتیارى کورد بریندار دەن.

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە (حەوتى/کانوونى یەکەم/2022) ماڵپەڕى رووداو بڵاویکردەوە، لە گوندى حەفتەغار لە سنووری کەرکووک شەڕ لەنێوان جووتیارانی کوردی، کە خاوەنى زەویوزاری ناوچەکە و عەرەبی هاوردە روویدا. مەلا حەسەن گەرمیانی، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت ماوەی سێ رۆژە عەرەبی هاوردە هاتوونەتە سنووری حەفتەغار و زەویی کوردان دەکێڵن.

بەپێى وتەى جووتیارانى ئەو گوندە، دواى ئەوەى عەرەبى هاوردە بە چوار تراکتۆر زەوى کوردان دەڵێین، جووتیارانى ناوچەکە دواى ڕێگرى لێکردنیان، زیاتر لە (100) عەرەبى هاوردە هێرش دەکەن سەر جووتیارانى کورد. 

ئەو بەرپرسەى یەکێتى دەڵێت، ئەمڕۆ جووتیاری کورد کۆبوونەوە بۆ رێگری لە کێڵانی زەوییەکانیان، بەڵام شەڕ و ئاڵۆزی دروست بوو، بەهۆیەوە دوو جووتیاری کورد بریندار بوون.

جووتیارانى کورد لە سنوورى کەرکووک چەندین بەڵگەى یاساییان هەیە، کە دەسەلمێنێت ئەو زەوییانە لە باب و باپیرانیان بۆیان ماوەتەوە، بەڵام دواى رووداوەکانى (16) ئۆکتۆبەر بەشێک لە زەوییەکانیان لەلایەن عەرەبى هاوردەوە داگیرکراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین