توركيا و ئازه‌ربايجان مانۆرێكى سه‌ربازى هاوبه‌شيان ئه‌نجامدا تورکیە

نوچەنێت

بەگوێرەی راگەیێندراوێكی وەزارەتی بەرگری ئازەربیجان، سوپای وڵاتەكەی لەگەڵ توركیا به‌ هاوبه‌شى مانۆرێكى سه‌ربازى نوێيان له‌ پارێزگاكانى باكۆ و ئاسته‌ره‌ و جه‌برايل و ئيمسلى به‌رێوه‌برد، به‌مه‌به‌ستى په‌رينه‌وه‌ له ‌ڕووباره‌كان و كاری دانانى پردى پۆنتۆن و نيشتنه‌وه‌ له‌ ناوچانه‌ى دوژمنی تێدایە.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ (پێنجى/كانوونى دووه‌م/2022) ماڵپه‌رى (ئه‌نادۆل) بڵاويكرده‌وه‌، سوپای توركیا و ئازه‌ربايجان، له‌ ئازه‌ربايجان مانۆرێكی سەربازی هاوبه‌شى ئەنجام دا. 

به‌پێى راگه‌يه‌ندراوەكەى وه‌زاره‌تى به‌رگريى ئازه‌ربايجان، له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات له‌چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى هاوكارى سه‌ربازيدا سوپاى توركيا و ئازه‌ربايجان به‌هاوبه‌شى مه‌شقێكى سه‌ربازييان، له‌ پارێزگاكانى باكو و ئاسته‌ره‌ و جه‌برايل و ئيمسلى ده‌ستپێكرد. 

له‌ مانۆره‌كه‌دا، هێزه‌كانى زه‌ويى و ئاسمانى و يه‌كه‌ تايبه‌ته‌كان و يه‌كه‌كانى ئه‌ندازيارى و يه‌كه‌كانى مووشه‌ك و تۆبخانه‌ چه‌ند نمايشێكى جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

توركيا و ئازه‌ربايجان مه‌به‌ستى‌ مه‌شقه‌ هاوبه‌شه‌كه‌يان به‌كارهێنانى شێوازى جه‌نگى مودێرن جێبه‌جێبكه‌ن ونيشتنه‌وه‌ له‌ شوێنى دوژمن. له‌مانۆره‌كه‌دا ئامانجى توركيا و ئازه‌ربايجان به ‌ده‌ستهێنانى هه‌ماهه‌نگى سه‌ربازه‌كانه‌ له‌كاتى شه‌رو ئه‌زموون زيادكردنى كارمه‌نده‌كانه‌.

توركیا و ئازەربیجان هاوپەیمانی یەكترین، توركیا لە شەری هەرێمی كەرەباغ رۆڵی سەرەكی لە سەركەوتنی باكۆ لەو شەڕە هەبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین