پارتى گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکى ناو حکومەت دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

پارتى دیموکراتى کوردستان، گۆڕانکارى لە چەند پۆستێکى ناو حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکات، لەوانەش وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى لەگەڵ بریکارى وەزیرى پێشمەرگە.

ئەمڕۆ دووشەممە (پێنجى/کانوونى یەکەم/2022) مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان کۆدەبێتەوە، بەپێى هەواڵێکى ماڵپەڕى رووداو، دانانى دوو کەسى تر لە شوێنى وەزیرى ئەوقاف و بریکارى وەزارەتى پێشمەرگە یەکێکە لە بەرنامەکانى ئەو کۆبوونەوەیە.

بەپێى زانیارییەکان، وا بڕیارە ئەحمەد کانى، شوێنى پشتیوان سادق وەزیرى ئەوقاف بگرێتەوە، هەروەها دانانى عەبدولخالق بابیریی بە بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لە جێگەی سەربەست لەزگین.

لە سەرەتاى مانگى ڕابردوو، پارتى دیموکراتى کوردستان کۆنگرەى (14)ـى بەست، کە تێیدا کۆمەڵێک بڕیارى درا، بەپێى ڕاگەیێندراوى کۆنگرە، پارتى بڕیارداوە  لاپەڕەیەکى نوێ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان هەڵبداتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین