مه‌حموود محه‌ممه‌د: کێشەکان لەگەڵ یەکێتى چارەسەر دەکەین کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان، جەخت لەوەدەکاتەوە، بەپێى بڕیارى کۆنگرەى (14) پارتى لاپەڕەیەکى نوێ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (چوارى/کانوونى یەکەم/2022) مه‌حموود محه‌ممه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە میانى ئاڵۆگۆكردنی پۆستی مەکتەبی رێکخستنی پارتی له‌ سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگەیاند، ئەو کێشانە له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هاتوونه‌ته‌ پێشه‌وه‌ چاره‌سه‌ربكرێن.

ئەگەرچى تاوەکو ئێستا هیچ کۆبوونەوەیەک لەنێوان پارتى و یەکێتى نەکراوە، بەڵام وتەبێژى پارتى دەڵێت، ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌میانی كۆنگره‌ی پارتی و دواى کۆنگرە‌ ده‌ركراون بڕیاری سه‌رتاسه‌رین و، بۆ ئه‌وه‌ ده‌كراون، لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بكه‌نه‌وه‌.

مه‌حموود محه‌ممه‌د گووتیشى، بە هەر شێوەیەک بێت، کێشەکان دەبێ لەگەڵ یەکێتى چارەسەر بکرێن، چونکە ئەو بارودۆخەى ئێستا هەیە بۆ خەڵک و هەرێمى کوردستان باش نییە.

ماوەیەکە پەیوەندییەکانى پارتى و یەکێتى گرژى زۆرى تێکەوتووە، بەتایبەت دواى تیرۆرکردنى عەقید هاوکار جاف لە هەولێر، بووە هۆى دروستکردنى ناکۆکى لە نێوان هەردوو حیزب. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین