وه‌زیرى ناوخۆ به‌ هه‌زاران كارمه‌ند و ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانبه‌ر ده‌گوازێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق بڕیارى داوه‌، به‌ هه‌زاران كارمه‌ند و ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانبه‌ر له‌ شوێنێكه‌وه‌ بۆ شوێنێكى تر ده‌گوازێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ چوارى كانوونى یه‌كه‌م 2022 میدیاكانى عێراق به‌ڵگه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق بڕیارى گواستنه‌وه‌ى هه‌زاران كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رى و ئه‌فسه‌رى داوه‌.

له‌ نووسراوه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت 719 ئه‌فسه‌ر به‌ پله‌ى جیاجیا ده‌گوازرێنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ سێ هه‌زار و 661 كارمه‌ندى ئه‌منى و 822 فه‌رمانبه‌ر. له‌ نووسراوه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ ته‌واوى ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌گوازرێنه‌وه‌ و شوێنه‌كانیان به‌ سى دى هاوپێچ كراوه‌، له‌گه‌ڵ نووسراوه‌كه‌دا. 

دووپاتى ئه‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ وه‌زیرى ناوخۆ له‌ 29ى مانگى رابردوو ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ند و ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى داوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین