بە گوژمەى پێنج ملیار دینار رێگەى گوندى خدرجیجە دروست دەکرێ کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگاى هەولێرلە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، "لەسەر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، ڕەزامەندى درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنى زیاتر لە (5 ملیار دینار) بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەى دروستکردنى ڕێگاى گوندى(خدرجیجە)" تەرخانکرا.

ئەمڕۆ شەممە (سێى/کانوونى یەکەم/2022) پارێزگاى هەولێر بڵاویکردەوە، لە سەر فەرمانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، "ڕەزامەندى درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنى گوژمەى (5 ملیار و 99 ملیۆن و 867 هەزار و 500 دینار)."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، بودجەکە، "بەشێوەى نەختینە و قۆناغ لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەى دروستکردنى ڕێگاى گوندى (خدرجیجە)."

ئەوەش هاتووە، "پرۆژه‌ى درووستکردنى ڕیگاى گوندى خدرجیجە، یه‌کێکه‌ له ‌پرۆژه‌ ستراتیژییه‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێم و جگە لە سود گەیاندن بە دانیشتووانى گوندى ناوبراو، سەرجەم گوندەکانى ترى ناوچەکەش بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ئاسانکارەیەکى زۆریش دروست دەکات بۆ هاتۆچۆی هاوڵاتییان و دانیشتوانى گوندەکانى بناری چیایى قەرەچووغ."

لە ڕۆژى (2-12-2021) تیرۆرستانى داعش پەلاماری گوندی خدرجیجەییاندا، بە هۆیەوە (13) پێشمەرگە شەهید بوون و (5)ى دیکە برینداربوون.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین