کەشناسى هەرێم: لە سەنتەرى شارەکان باران و لەناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کەشناسى و بوومەرزەزانى هەرێمى کوردستان پێشبینییەکانى (48) کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە چەند کاتێکى جیا جیادا باران دەبارێت لەگەڵ دروستبوونى هەورە تریشقە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (30/تشرینى دووەم/2022) بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لەکاتی جیا جیادا، هەندێ کات باران بارین زیاتر دەبێت لەناوچە شاخاویەکان بارانی مامناوەند دەبێت، لەسەنتەری پارێزگاکان لەئێوارەدا بارانی زیاتر دەبێت، لەگەڵ دروست بوونی هەورە تریشقە، هەروەها بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوویە سنووریەکان دەبێت."

سەبارەت بە ڕەوشى کەشوهەواى سبەى پێنجشەممە، کەشناسى هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، "ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانێکی کەم لەکاتەکانی بەیانی زوودا، لەگەڵ دروست بوونی تەم لەناوچە شاخاویەکاندا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین