کەشناسى هەرێم: شەپۆلێکى بەفر و باران هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، پێشبینى دەکرێ سبەى شەپۆلێکى بارانبارین و بەفر هەرێمى کوردستان  دەگرێتەوە، ڕۆژى چوارشەممە کاریگەرى شەپۆلەکە زیاتر دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (28/تشرینى دووەم/2022) بەڕێوەبەرایەتیى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، سبەى "شەپۆلێکی دابارین تەواوی ناوچە کانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە سەرەتا رۆژی سێ شەممە لەکاتەکانی ئێوارە لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دابارین بەشێوەی تاوەباران و بروسکە دەست پێ دەکات پاشان نمە باران زۆربەی ناوچە شاخاوویەکان دەگرێتەوە."

سەبارەت رەوشى کەشوهەواى ڕۆژى چوارشەممە دەشڵێت، "کاریگەری شەپۆلەکە زیاتر دەبێت بەجۆریک سەرتاسەری ناوچەکان دەگرێتەوە , دابارین بەشێوەی نمە بارانی بەردەوام دەبێت وە بەفر لەناوچە شاخاوویەکان بەتایبەتی ناوچە سنووریەکان دەبارێت. شایانی باسە لەناوچەکانی باشووری هەرێم وە سەنتەری شاری هەولێر ئەگەری لێزمە باران وبروسکە هەیە."

کەشناسى ئاماژە بەوەدەکات، "سەبارەت بەپێشبینی رێژەی دابارین زیاتر کاریگەری لە ناوچەکانی بادینان دەبێت، لە رۆژی پێنجشەممە کۆتایی بەشەپۆلەکە دیت."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین