مەسرور بارزانى لەگەڵ شاندێکى باڵاى یەکێتیی نێودەوڵەتیی کلدانى کۆدەبێتەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (26/تشرینى دووەم/2022) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکێتیی نێودەوڵەتیی کلدانی بە سەرۆکایەتی سام یۆنۆ کرد کە لە نوێنەرانی ڕەوەندی کلدانی لە باکووری ئەمەریکا و ئەوروپا و کلدانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پێکهاتبوو.
بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێمى کوردستان، سەرۆکی یەکێتیی نێودەوڵەتیی کلدانی، "ستایشی پێشکەوتن و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستانی کرد و پشتیوانیی ڕەوەندی کلدانی لە دەرەوەی وڵات، بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەشداریکردن لە پرۆسەی گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان دەربڕی."
سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کورستان لە کۆبوونەوەکەدا، "سوپاسی یەکێتیی نێودەوڵەتیی کلدانی کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی زیاتر کولتووری بەیەکەوەژیان و ئازادی ئایینی و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان."
مەسرور بارزانى، "داواشی لە ڕەوەندی کلدانی و کریستیانەکانی دەرەوەی وڵات کرد کە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی کارای خۆیان لە پێشخستنی کوردستاندا بگێڕن."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment