هەسەدە وردەكارى رەگەزنامەى ئەنجامدەرى تەقينەوەكەى ئيستەنبۆڵ بڵاودەكاتەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (23/تشرينى دووەم /2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەو مەزڵوم عەبدى رايگەياند، "بۆ يەكەمجار ئەو زانياريانە بۆ دەزگاكانى راگەياندن ئاشكرا دەكەم ئەو ئافرەتەى توركيا بەتۆمەتى ئەنجامدانى تەقينەوەكەى شەقامى ئيستقلال دەستگيريكردە و ئێمەى پێ تۆمەتبار دەكات، كەسوكارەكەى پەيوەنديان لەگەڵ رێكخراوى تيرۆرستى داعش هەيە."
فەرماندەى هێزەكانى سوورياى ديموكرات ئاماژەى بەوەش كرد، "سێ براى ئەو ئافرەتە پێشتر لە ريزەكانى داعش كوژراون، يەكێكيان لە رەقە كوژراوە، ئەوەى تر لە مەنبەج، برايەكى ترى لە عێراق كوژراوە."
مەزوڵووم عەبدى جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، "برايەكى ترى فەرماندەى هێزەكانى ئۆپۆزسيۆنى سووريايە، كە لەلايەن توركياوە لە عەفرين پاڵپشتى دەكرێن، ئەو ئافرەتەش پێشتر سێجار هاوسەرگيرى كردووە لەناو داعش كردووە، ئەو خێزانە خەڵكى حەلەبن، هيچ پەيوەندييەكيان بە ئێمەوە نييە، چونكە ئێمە هەرگيز ئەو جۆرە سياسەتە پەيڕەو ناكەين."
هەفتەى رابردوو تەقينەوەيەك لە شەقامى ئيستقلال لە ئيستەنبۆڵ روويدا بەم هۆيەوە شەش كەس گيانى لەدەست دا و (81) كەسيش بريندار بوو، دواتر دەسەڵاتدارانى توركيا هێزە رايگەياند ئەو ئافرەتە لەلايەن هێزە كوردييەكان رەوانەكراوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment