سەرۆك نێچيرڤان بارزانى بەشدارى پرسەى قوربانى سلێمانى دەكات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی بەشداریی لە پرسەی قوربانییانی رووداوی تەقینەوەی شارەکە دەکات.

ئەمڕۆ شەممە (19/تشرينى دووەم/ 2022) سەرۆك نێچيرڤان بارزانى بەشدارى لە پرسەى قوربانيانى رووداوى تەقينەوەكەى سلێمانى دەكات.

جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بەشداریی رێوڕەسمەکەیە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆش سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی پرسەکە دەکات.

ئەو تەقينەوە دەنگدانەوەيەكى گەورەى دروست دروست كرد، پێشتريش سەرۆك نێچيرڤان بارزانى لە پرسەنامەيەك كە ئاڕاستەى كەسوكارى قوربانيانى كردبوو رايگەياند، "بیر و دڵم لای خێزان و که‌سوکاری قوربانیانی ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئیمشه‌وی سلێمانییه‌. سه‌ره‌خۆشییان لێده‌که‌م، هاوخه‌میانم."

بڕیارە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی هەزاران کەس و لە رێوڕەسمێکی شايستەدا (14) کەسی تەقینەوەکەی سلێمانی بە خاک بسپێردرێن، هەروەها تەرمی حوسێن گوڵکار دەبرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان و لەوێ بە خاک دەسپێردرێت، بۆیە لە دادپزیشکیی سلێمانی هێڵدراوەتەوە.

شەوی پێنجشەممە، (17) مانگ  لە خانوویەکی گەڕەکی کازیوە لە سلێمانی تەقینەوەیەک روویدا، كە تێيدا (15) كەس گيانيان لە دەست دا و (14) كەسى تريش بريندار بوون، كە زۆربەى قوربانييەكان ژن و منداڵ بوون. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین