سەرۆكی فەڕەنسا ستایشی رۆلى توركيا له‌ هه‌نارده‌كردنى دانه‌وێڵه‌ى ئۆكراينا دەكات تورکیە

نوچه‌نێت

ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا رايگه‌ياند، بۆ به‌رده‌وامى هه‌نارده‌كردنى دانه‌وێڵه‌ له‌ ئۆكراينا، توركيا و فه‌ره‌نسا به‌رده‌وامده‌بن له‌كاره‌كانيان .

سێشه‌ممه‌ (15/تشرينى دووه‌م/2022) ماڵپه‌‌رى (A HBR) توركى بڵاويكردۆته‌وه‌، ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا له‌ لوتكه‌ى (20G ) وڵاتانى پيشه‌سازى جيهان كۆبوه‌وه‌.

ماكرۆن سه‌باره‌ت دانه‌وێڵه‌ى ئۆكرانيا ده‌ڵێت، "توركيا و فه‌ره‌نسا به‌رده‌وام ده‌بن له‌ هه‌وڵ و كاره‌كانيان بۆ ئه‌وه‌ى ‌ هه‌نارده‌كردنى دانه‌وێڵه‌ى ئۆكرانيا به‌رده‌وام بێت". 

ماكرۆن له‌به‌شێكى ترى قسه‌كانيدا پێى وايه‌ ئه‌و شه‌ره‌ى له‌ ‌ئۆكراينا دروست بووه‌، مه‌ترسى برسيه‌تى بۆ هه‌موو جيهان هه‌يه‌ ، ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌شى به‌كارهێنا، “له‌ نێوان توركيا و فه‌ره‌نسادا، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردن به‌شێوه‌يه‌كى بێ به‌ربه‌ست به‌رده‌وام بێت به‌رده‌وام ده‌بين له‌ كاره‌كانمان."

سەرۆكی فەڕەنسا له‌ لاپەڕەی تايبه‌تى خۆى تویتەر به ‌توركى نووسینێكی بڵاوكرده‌وه‌ و وێنه‌ى خۆى و ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانى داناوه‌. 

رۆژانی (15 و 15) ئەم مانگە سەرۆك وڵاتانی كۆمەڵەی (20 G) لە دوورگەی مالی لە وڵاتی ئیندەنوسیا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسەكانی ئێستای جیهان كۆبوونەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین