ئەمڕۆ شەپۆلێکى بارانبارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، "هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر شەپۆڵێکی باران بارین"، سنوورى پارێزگاى سلێمانى زۆر ئاستى دابارینى دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (16/تشرینى دووەم/2022) کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، پێشبینى دەکرێ، "هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر شەپۆڵێکی باران بارین (کاتی دابارین لەسەر ناوچەکەمان) لە دوای نیوەرۆ دەست پێ دەکات بەگشتی، سنوری پارێزگای سلێمانی زۆرترین ئاستی دابارینی دەبێت لەچاو ناوچەکانی."

کەسناشى هەرێم ئاماژە بەوەشدەکات، ئاسمانى هەولێر، "هەور دەبێتسەرەتا لەکاتەکانی نیوەرۆلەسەر بەشێک لەناوچە شاخاویەکان نمە باران دەست پێ دەکات پاشان لەناوچە جیا جیاکاندا باران دەبارێت."

بەپێى پێشبنییەکانى کەشناسى هەرێم، ئەم شەپۆلى بارانبارینە، تاوەکو ئێوارەى ڕۆژى پێنجشەممە بەردەوام دەبێت و ڕۆژى هەینى کەشوهەواى هەرێمى کوردستان ئاسایی دەبێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین