سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: هیچ بیانوویەک بۆ بوردوومانکردنى هەرێمى کورستان نییە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە بارەى هێرشەکانى ئێران بۆ سەر حزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان دەڵێت، "داوا لە حکوومەتى عێراق دەکەین سنوورێک بۆ ئەمجۆرە پێشێلکاریانە دابنێت".

ئەمڕۆ دووشەممە (14/تشرینى دووەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە رێوڕەسمی راگەیاندنی ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەری وتارێکى پێشکەشکرد و تێیدا ڕایگەیاند، "هەرێمى کوردستان دەیەوێت فاکتەرى سەقامگیریى بێت لە ناوچەکەدا."

هاوکات سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە بەشێکى ترى وتارەکەیکدا لە بارەى هێرشەکانى ئێران بۆ بنکەى حزبەکانى ئێران لە هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ یەک پێشمەرگە شەهید بوو و شەش دیکەش برینداربوون گوتشى، "هیچ بیانوویەک بۆ بوردوومانکردنى خاکى هەرێمى کورستان نییە."

دواینجار لە ڕۆژى (24)ـى ئەیلوولى (2022) سوپاى پاسداران دەستی بۆردومانکردنى چەند ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان کردووە، هاوکات ڕۆژى (28)ـى ئەیلوول، بنکە و بارەگاکانى حیزبى حدکا و پاک و کۆمەڵەى زجمەتکێشان بە چڕى لە کۆیە و پردێ و زڕگوێز بۆردوومان کرد، بە هۆیەوە (17) کەس گیانیان دەستدا و (50)ـى دیکەش برینداربوون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین