لە عێراق (12) جۆرى پرۆژەى بازرگانى سەرکەوتوو دەبێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (9/تشرینی دووەمی/2022) ماڵپەڕی (ئی قولو) بڵاویکردووتەوە، بە مەبەستی باشترکردنی بارو گوزەرانی خەڵکی عێراق، چەند بیرۆکەیەکی قازانج بەخشى خستۆتەڕوو، ئەمەش بۆ گەڕاندنەوەی ئەو دەستکەوتە ئابووریانەی کە ساڵانێکە بەهۆی دەستی کێشەى سیاسى و ململانێى وڵاتانى دراوسێ لەدەستى داوە.
ئەو ماڵپەڕە ئاماژەی بەوەشداوە، گەنجانی عێراق خاوەن توانایەکی زۆرن، پێداگرن لە رووبەرووبونەوەی سەختییەکان و وابەستەیەکی زۆریان بە نیشتمانەکەیان هەیە، هەروەها تیشک خراوەتەوە سەر کۆمەڵێک بیرۆکە و پرۆژەی بازرگانى، کە دەتوانن وەک پڕۆژەیەکى کەسى سوودی لێببینن.
باشترین ئەو بیرۆکە و پڕۆژانەى لە عێراق دەتوانرێت هاووڵاتییان تێیدا قازانج بکەن و سەرکەوتوو بن:
1- پرۆژەی کردنەوەى کافێ و قاوەخانە
2- عەرەبانەی چاو قاوە (سەرکەوتووترین پرۆژەی بچوک لەسەر ئاستی عێراق)
3- سەرتاشخانەی پیاوان
4- پرۆژەیەکی کڕین و فرۆشتنی کەلوپەلى ناو ماڵ و مۆبیلیاتی دەستى دوو.
5- فرۆشگای جلوبەرگی پیاوان
6- پرۆژەی فرۆشگای مۆدەی خانمان
7- چێشتخانە
8- بازرگانیکردن بە پارچە یەدەگی ئۆتۆمبێل
9- کارکردن لەسەر ئینتەرنێت (باشترین پرۆژە لە عێراق)
10- دوکانی فرۆشتنى ئاژەڵە ماڵییەکان
11- دانانى سوپەرمارکێت
12- پرۆژەی کەرەستەی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە (باشترین پرۆژەی سەرکەتوو لە عێراق)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment