یەکێتى پیرۆزبایى سەرکەوتنى کۆنگرەى (14) لە پارتى دەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (حەوتى/تشرینى دووەم/2022) مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت، "پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەمینی پارتەکەتان و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستانتان لێ دەکەین."
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی لە پەیامەکەیدا هیوا دەخوازێت ڕاسپاردەکانى کۆنگرەى (14)، "بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەکەمان و تەبایی و حکومڕانییەکی باشتر و شایانی هاووڵاتیانی کوردستان بوو بێت."
ئەم پەیامەى مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کاتێکدایە، ڕۆژى (3-11-2022) پارتى دیموکراتى کوردستان کۆنگرەى (14) لە پارێزى دهۆک ئەنجامدا.
دەقی پەیامەکەى مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
بەڕێزان کۆمیتەی ناوەندیی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستان
پاش رێزو سڵاو
بەناوی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەمینی پارتەکەتان و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستانتان لێ دەکەین .
ئومێدمان وایە راسپاردەو بڕیارەکانی کۆنگرە بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەکەمان و تەبایی و حکومڕانییەکی باشتر و شایانی هاووڵاتیانی کوردستان بوو بێت .
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment